ئەمریکا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی سزا دا
بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی (بیبیسی) وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، عەلی تەرزعەلی، جێگری بەشی نیودەولەتیی بانکی ناوەندیی ئێران، ئەرەس حەبیب، سەرۆکی بانکی "بەلادی ئیسلامی"ی عێراقی هاوڕێ لەگەڵ وەلیئەڵا سەیف سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆ سزاکانی خۆیەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو گەمارۆیانە لە چوارچێوەی پلانێکی نوێی ئەمریکا دایە کە "پاڵپشتانی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی" دەکاتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەمریکادا کەسێک بەناوی "محەمەدجەعفەر قەیسەر" ناوی هاتووە کە وەک نوێنەری حزبوڵای لوبنان بە هاوکاریی سوپای پاسداران لە تارانەوە پارە دەگوازێتەوە کە لە لیستەکانی داهاتوو گەمارۆی دەخرێتە سەر.
هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، بە فەرمی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی هێنایە دەرەوە و بڕیاری دا هەموو گەمارۆ ڕاگیراوەکانی سەر کۆماری ئیسلامی دووبارە دەخەنەوە گەڕ.
باسنیوز
