گاریس بەیڵ دەوڵەمەنترین یاریزانی بەریتانیایە
رۆژنامەی سەندای بەریتانی بڵاویکردەوە، گاریس بەیڵ دەوڵەمەنترین یاریزانی بەریتانیایە و بڕی 26 ملیۆن یۆرۆی بە پاکی و بە بێ باج تەنیا وەک مووچە وەردەگرێت، هەروەها 8 ملیۆن یۆرۆش لە کۆمپانیا سپۆنسەرەکانیەوە بەدەستدێنێت.
رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، بەیڵ ئێستا خاوەنی 84 ملیۆن یۆرۆیە، دوای ئەو سێرجێۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و یاریزانی مانچێستەرسیتی دێت بە 54 ملیۆن یۆرۆ، پاشان هازاردی بەلجیکی و یاریزانی چێڵسی بە 36 ملیۆن یۆرۆ، مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی و یاریزانی ئارسیناڵ بە 31 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی چوارەم دێت.
هەروەها تیۆ واڵکۆتی ئینگلیزی و یاریزانی ئێڤێرتۆن بە 30 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی پێنجەمە.
rudaw -
