شا سه‌لمان: داوا له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌م ده‌كەم، پارێزگاری له كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، عه‌بدولڕه‌حمان سوده‌یس، سه‌رۆكی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و مزگه‌وتی په‌یامبه‌ر، بۆ رۆژنامه‌ی "عوكاز"ی سعودی ده‌ڵێت: "له‌لایه‌ن شاسه‌لمانه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه كراوه و داوای لێكردووه پارێزگاری له كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن".
به گوێره‌ی سوده‌یس، شا سه‌لمان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه پێی گوتووه: "وا هه‌ست ده‌كه‌م تامی ئاوی زمزم گۆڕاوه، ئایا شتێكتان تێكردووه؟ پارێزگاری له كوالیتی ئاوی زمزم بكه‌ن".
رۆژنامه‌كه له زاری سوده‌یس گواستوویه‌ته‌وه، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره بۆ په‌ره‌پێدان له‌لایه‌ن شاسه‌لمانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه بۆ بیری زمزم، به شێوه‌یه‌ك هه‌موو كه‌س بتوانێت سوودی لێوهرگبرێت و به نرخێكی ره‌مزی ده‌ستی بكه‌وێت، له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌ك له قوتووبه‌ندكردنی ئاوه‌كه، ئه‌وه‌ش بۆ رێگه‌گرتن له بازاڕی ره‌ش و ساخته‌كردن به ناوی ئاوی زمزم.
K24
