ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر 6 كه‌س و 3 دامه‌زراوه‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، جگه له‌و شه‌ش كه‌سانه كه ئاماژه‌ی به‌ناوه‌كانیان نه‌كردووه، هه‌مان سزای به‌سه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ی دیكه‌دا سه‌پاندووه، كه له سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه نزیكن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ناوی ئه‌و شه‌ش كه‌س و سێ دامه‌زراوه‌یه له‌چوارچێوه‌ی لیستی سزادانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌دا هاتووه، كه به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه له هاوكاریكردنی تیرۆری تێودهوڵهتی و چالاكی دارایی ئێرانی‌دا تێوه‌گلاون.
له 8ی ئه‌م مانگه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی واشنتۆنی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، راسته‌وخۆ دوای كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه، سزا ئابووریه‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاد ده‌كات.
k24 -
