کۆشکی سپی: هەفتەی داهاتوو گەمارۆکانی سەر ئێران دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، دوێنێ لە لێدوانێکی کورتدا ئاشکرای کرد واشنتۆن بە فەرمی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەکشێتەوە و هاوکات جیا لە گەڕاندنەوەی هەموو گەماروە ڕاگیراوەکان، سزای نوێش بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە حاڵێکدا واشنتۆن گەمارۆ نوێیەکانی سەر ئێران وەگەڕ دەخاتەوە و خۆشی بۆ سزای نوێی سەر ئیران ئامادە دەکات، بەڵام بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرایان کردووە هەتا کاتێک ئێران پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت، یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆ و سزاکانی خۆی بۆ سەر ئێران نوێ ناکاتەوە.
یەکێتیی ئەورووپا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک پابەندبوونی خۆیان بە ڕێککەوتننامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە و جەختی کردووەتەوە ئەو ڕێککەوتنە کلیلی چارەسەریی هەندێ گرێکوێرەی پرسی جیهانییە و هاوکات بۆ ئاسایشی انوچەکەش گرنگە.
باسنيوز
