بەشار ئەسەد وەڵامی ”سووکایەتی“یەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

 بەشار ئەسەد وەڵامی ”سووکایەتی“یەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە
سەرۆکی رژێمی سووریا وەڵامی ”سووکایەتی“یەکانی سەرۆکی ئەمریکا پێی دەداتەوە.

رۆژی پێنجشەممە 10/5/2018، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا بە رۆژنامەی (کاسیمەرنی)ی یۆنانی راگەیاندووە، پێویستە سەرۆکی وڵات خاوەنی ئەخلاقێکی بەرز بێت، چونکە نوێنەرایەتیی ئەخلاقی میللەتەکەی دەکات

بەشار ئەسەد وەڵامی ”سووکایەتی“یەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە و رایگەیاندووە، ترەمپ بەو جنێودانانە ”زۆربە روونی ئەخلاقی خۆی نیشان داوە“.

سەرۆکی رژێمی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو گوێ بەو جنێوانە نادات، ”من مامەڵە لەگەڵ سیاسەت دەکەم و ئەوەی گرنگە بەلامەوە بارودۆخی وڵاتەکەمە“.

پێشتر و دوای کیمیابارانکردنی شاری دوما بە چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی سووریاوە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەشار ئەسەد ”ئاژەڵە و باجی ئەو کیمیابارانکردنە بە قورسی دەدات“.








باسنيوز
Top