داهاتووی گۆڵپارێزه‌كه‌ی رۆما له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا روون نییه‌

داهاتووی گۆڵپارێزه‌كه‌ی رۆما له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا روون نییه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالیسۆن بیكه‌ری گۆڵپارێزی یانه‌ی رۆما راستیی بوونی گفتوگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی گۆڵپارێزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌كه‌یدا روونكرده‌وه‌ و زانیاری نوێی ئاشكراكرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گۆڵپارێزه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ گوتی: "تاوه‌كو ئێستا له‌گه‌ڵ كارگێڕیی رۆما بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئالیسۆن گفتوگۆمان نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئەو له‌ یانه‌كه‌ی ئاسووده‌یه‌ و رۆمای خۆشده‌وێت".

ئه‌م لێدوانه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كانی هه‌ردوولا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی زۆر هه‌یه‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گۆڵپارێزه‌كه‌، یانه‌ی رۆما جێدەهێڵێت.

هاوكات ئالیسۆن ئێستا جێی بایه‌خ و ئامانجی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپایه‌، له‌وانه‌ش ریال مه‌درید، پاریس سانجێرمان، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی.

ئالیسۆن ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەیدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و لەگەڵ یانەکەیدا گەیشتنە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە خولی ئیتالیاش تیپەکە ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندییە.
rudaw -
Top