نەتانیاهۆ و پۆتین لە مسکۆ کۆ بوونەوە
شەوی ڕابردوو نەتانیاهۆ، وێڕای پشتگیری لەو هەڵوێستەی ئەمریکا، ڕای گەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دیدارێکی گرنگ لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین، بۆ ڕووسیا دەکەومە ڕێ".
نەتانیاهۆ لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویە: "هەموو کات دیدارەکانی ئێمە گرنگن، بەتایبەتی دیداری ئەمجارە و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سووریا، پێویستە هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپی ڕووسیا و ئیسرائیلدا درێژەیان پێ بدرێت".
هەتا ئێستا لەبارەی ناوەرۆکی دیداری نێوان، بنیامین نەتانیاهۆ و پۆتین، زانیاریی ورد بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە حكوومەتی رووسیا بە بۆنەی 73یەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤیەتی بەسەر نازییەکاندا، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی سەربازیی ساز کرد کە کۆمەڵێک لە سەرۆکوەزیر و سەرکۆماری وڵاتانی ناوچە و ئەورووپی بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە کراون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بە بانهێشتی فەرمیی ڤلادیمیر پۆتین سەفەری ڕووسیای کردووە و وێڕای دیدار لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەش کۆ دەبێتەوە.
باسنیوز
