دۆناڵد ترامپ: لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکشێینەوە

دۆناڵد ترامپ: لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکشێینەوە
کەمێک بەر لە ئێستا، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەکشێنەوە.

سه‌عات ٨ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لە گوتاریدا رایگەیاند، ئێران و بریکارەکانی لە ساڵای رابردوودا ناوەندەکانی ئەمەریکایان کردووەتە ئامانج، کارەکانی رژێم زۆر مەترسیدارن، رێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی دەستکەوێت.
گوتیشی کە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رێککەوتنی لەگەڵ ئێران کرد، بەڵام دەسەڵاتی ئێرانی زیاتر کردەوە، رێککەوتنەکە وایکرد کە سزا ئابوورییەکان لابدرێن، زۆر بە لاوەکی چەکی ئەتۆمی سنووردار کراوە، كه‌ لە بەرژەوەندی ئێران سوودی هەبووە، بڕێكی زۆر له‌ پارەی کاشی بۆ ئێران گەڕاندووەتەوە. ئەو رژێمە سپۆنسەری تیرۆر دەکات و بەڵگەمان هەیە کە ئێران درۆی کرد لە رێککەوتنەکە و هەواڵگریی ئیسرائیلش نیشانی دا بە بەڵگە کە ئێران خەریکی چی بووە.


ترامپ گوتیشی، ئاشتی لەو رێککەوتنە ناكه‌وێته‌وه‌، بودجەی بەرگریی سەربازیی ئێران بە رێژی %٤٠ زیادی کردووە، ئەمەیش لە چەکی ئەتۆمی دەسەڵاتی زیاتری پێداوە و دەتوانێ چەکی ئەتۆمی دروست بکات لە هەرکاتێکدا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ناتوانێ ببێتە کێبڕکێی چەکی ئەتۆمی، هه‌ڵبه‌ت بەهۆی چاودێرییەکی باش نەتوانراوە ڕێ لە ئێران بگیرێت، نەتوانراوە ئەو شوێنانە بشکێنن، رێگریش لە ئێران نەکراوە لە سپۆنسەری تیرۆر.


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتی، ئەگەر رێککەوتنەکە پێداچوونەوەی بۆ نەکرێ ئەمەریکا ناتوانێ بەردەوام بێ، لەگەڵ بەریتانیا و فەڕەنسایش لەماوەی رابردوودا گفتوگۆمان کردووە و هاوڕاین کە هەرگیز نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و لەوە یەکگرتووین.
رێککەوتنی ئێران کارێکی خراپە، دەبێ رێگری لێ بکەین، بۆیە من رایدەگەینم کە ئەمەریکا لەو رێککەوتنە دەکشێتەوە.
kdp -
Top