ئەمریکا ”سزای سەربازی“ بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت

 ئەمریکا ”سزای سەربازی“ بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسایەک بۆ سەپاندنی ”سزای سەربازی“ بەسەر تورکیا، رووسیا و چین ئامادە دەکات.



پرۆژەیاسای بەرگریی نیشتمانی ساڵانەی ئەمریکی، کە ئەمساڵ بڕی 717 ملیار دۆلاری بۆ دانراوە، چەند رێکارێک دژی رووسیا و چین لە خۆدەگرێت.



بەپێی پرۆژەیاساکە، کە زۆرینەی کۆمارییەکان پشتگیری دەکەن، رێگا بە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەدرێت هەندێک سزای وڵاتەکەی بەسەر رووسیا، هەڵگرێت و سزای دیکە بەسەر پیشەسازیی سەربازیی رووسی بسەپێنێت.



هەروەک لە پرۆژەیاساکەدا هاتووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا راپۆرتێک بۆ کۆنگرێس ئامادە دەکات و تێیدا چۆنێتیی و ئاستی پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە روون دەکاتەوە و تا ئامادەکردنی راپۆرتەکەش، فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بۆ تورکیا رادەوەستێت.



سەبارەت بە چین، پرۆژەیاساکە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناچار دەکات هاوکاریی بەهێزترکردنی سیستەمی بەرگریی تایوان بکات، کە ئەمەش چین توڕە دەکات و بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی دادەنێت، چونکە چین دان بە سەربەخۆیی تایواندا نانێت.






باسنیوز
Top