دادگایه‌كی ئه‌مریكی: ئێران هاوكاریی قاعیده‌ى كردووه و له‌هێرشه‌كه‌ى 11ى سیپته‌مبه‌ر تێوه‌گلاوه
دادوه‌ر (جۆرج دانیڵز) له دادبینییه‌كدا له دۆسییه‌ی هێرشه‌كه‌ى 11ى سیپته‌مبه‌ری 2001 كه تێیدا به فڕۆكه هێرش كرایه سه‌ر دوو تاوه‌رى بازرگانی و به‌هه‌زار هاووڵاتى كوژران، بڕیاری دا: "به‌رپرسیارێتى ئه‌و هێرشه له ئه‌ستۆى سوپاى پاسداران و بانكى ناوه‌ندیی ئێرانه كه 1008 قوربانیی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه سكاڵایان تۆمار كردووه".
قه‌ره‌بووه‌كان به 12.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوسه‌رى قوربانییه‌كان دانراوه، هه‌روه‌ها 8.5 ملیۆن دۆلاریش بۆ باوك و دایك و 8.5 ملیۆن دۆلاریش بۆ هه‌ر منداڵێك، له‌گه‌ڵ 4.25 ملیۆن دۆلار بۆ برا و خوشك.
پارێزه‌ریی یه‌كێك له خێزانى قوربانییه‌كان، ڕای گه‌یاند: "دادگا ئه‌وه‌ى بۆ دووپات بووه‌وه، كه ئێران پشتیوانیی دارایی پێشكه‌ش به ڕێكخراوى توندڕه‌وى قاعیده كردووه و ئه‌و پشتیوانییه له‌پشت هێرشه‌كه‌ى 11ى سیپته‌مبه‌ر بووه.
تائێستا ئێران به فه‌رمى وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ى دادگا ئه‌مریكییه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام خێزانانى قوربانییه‌كان ده‌توانن سوود له‌و پارانه‌ى ئێران وه‌ربگرن كه له ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
له 11ى سیپته‌مبه‌رى 2001 به فڕۆكه‌ى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ڕێكخراوی قاعیده‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوو تاوه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ى نیویۆرك و هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه داڕمان، له ئه‌نجامدا زیاتر له 3000 كه‌س كوژران و به‌هه‌زارانى تریش بریندار بوون.
باسنيوز
