به‌هۆى ئێرانه‌وه سعوودییه و ئیمارات له به‌ڵێنه‌كانیان بۆ عه‌بادی په‌شیمان ده‌بنه‌وه
پێشتر له كۆنگره‌ى كوه‌یت كه له مانگى شوباتى ڕابردوو بۆ هاوكاریكردنى عێراق به‌سترا، تێیدا نزیكه‌ى 60 وڵاتى عه‌ره‌بى و بیانی به‌ڵێنى پێدانى 30 ملیار دۆلاریان به به‌غدا دا، حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادی-یش، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى به‌ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره ناوبرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، عه‌ره‌بستانى سعوودییه به‌ڵێنی دا یه‌ك ملیار دۆلاری بۆ پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان دا، هه‌روه‌ها 500 ملیۆن دۆلاریش بۆ هه‌نارده‌كانى عێراق، ئه‌مه جگه له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچووك كه له شاره تازه ڕزگاركراوه‌كان له‌ده‌ست داعش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه كه‌داواى كردووه ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، له‌ماڵپه‌رى (عه‌ربى جه‌دید)ی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی له‌و شاره داڕماوانه ڕووبه‌ڕووی فشارێكى زۆرى جه‌ماوه‌ریی بووه‌ته‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ملیۆنان هاووڵاتى عێراقی له‌و شارانه بێ خزمه‌تگوزارین و نزیكه‌ى 250 هه‌زار خانوو و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیش ڕووخاون، ئه‌مه جگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و به‌دخۆراكیی.
باسى له‌وه‌ش كرد، كه حكوومه‌تى عێراق جارێكى تر ده‌ستیكردووه‌ته‌وه گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى به‌ڵێنى هاوكاریكردنیان داوه و له‌ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا ئه‌مه دووه‌م جاره داواى هاوكاریی له‌و وڵاتانه ده‌كات، كه له كۆنگره‌كه‌ى كوه‌یت به‌ڵێنیان داوه قه‌رز و هاوكارى پێشكه‌ش به‌و شارانه‌ى عێراق بكه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی له‌وه تێگه‌یشتووه، كه سعوودییه و ئیمارات نایانه‌وێت له‌م كاته‌دا هاوكاریی پێشكه‌ش بكه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانن، گوتیشی: "سعوودییه ده‌یه‌وێت له‌وه دڵنیا ببێته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو، هاوشێوه‌ى سه‌رۆكه‌كانى پێشتر سه‌ر به ئێران نه‌بن، ئه‌وكات هاوكارییه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات".
باس‌نیوز
