چوار حزب هاوپەیمانییەک بۆ رکابەریی ئەردۆغان دروست دەکەن

 چوار حزب هاوپەیمانییەک بۆ رکابەریی ئەردۆغان دروست دەکەن
چوار حزبی تورکیا بۆ رکابەریی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و سەرۆکەکەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، رێک دەکەون.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 3/5/2018، هەر چوار حزبی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، پارتی خێر، پارتی سەعادەتی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی رێک بکەون و هاوپەیمانییەک دروست بکەن.

هاوپەیمانییەکە بۆ رکابەریکردنی ئاکەپە و رەجەب تەیین ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو حزبە و سەرۆک کۆماری تورکیایە.

تا ئیستا رەجەب تەییب ئەردۆغان، کە کاندیدی ئاکەپە و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە)یە، بەهێزترین کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیایە.

بڕیارە رۆژی 24/6/2018، لە تورکیا و باکووری کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە بچێت.









باسنيوز
Top