مانۆڕی هاوبەشی ژمارەیەک وڵاتی ئیسلامی و ئەوروپی بەردەوامە
مانۆڕەکە بە ناوی EFES 2018 لە رۆژی 21/4/2018 دەستی پێ کردووە و تا رۆژی 11/5/2018 بەردەوام دەبێت.
مانۆڕەکە، کە لە شاری ئیزمیر لە رۆژئاوای تورکیا و لەسەر ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست بەڕێوە دەچێت، هێزە زەمینی، ئاسمانی و دەریاییەکانی ئەو وڵاتانە بەشداریی تێدا دەکەن.
ناوی وڵاتەکان:
بەنگلادیش
کازاخستان
قەتەر
سعودیە
ئازەربایجان
بەحرێن
بۆسنە
جۆرجیا
کۆسۆڤۆ
هەنگاریا
مەقدۆنیا
مەنگۆلیا
ئۆزبەکستان
پاکستان
رۆمانیا
سلۆڤاکیا
بەریتانیا
ئیتاڵیا
ئەمریکا
تورکیا
باسنيوز
