تاڵیبان دەستپێکردنی ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستیی نوێ رادەگەیەنێت
رۆژی چوارشەممە 25/4/2018، تاڵیبان لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، کە لەمڕۆوە دەست بە چالاکییە تیرۆریستییەکانیان لە دژی ”ئەمریکییەکان و بەکرێگیراوەکانیان“ دەکەنەوە.
تاڵیبان هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی دەستیان پێ کردووەتەوە لە ژێر ناوی خەندەق دەبن و بە هێرشی بەهارە ناساندوویەتی.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، تاڵیبان باسی لەوە کردووە، کە دەستپێشخەریی حکوومەتی ئەفغانستان بۆ گفتوگۆکردن ”پیلانگێڕییە“ و ئەوان پێی پابەند نابن.
تاڵیبان بزووتنەوەی ئیسلامیی تیرۆریستیی ئەفغانییە و هاوپەیمانی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەیە.
باسنيوز
