رووسیا چوار کەشتیی سەربازی دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست

 رووسیا چوار کەشتیی سەربازی دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست
حکوومەتی رووسیا چوار کەشتیی سەربازی دەنێرێتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست و بەشداریی مانۆڕێکی سەربازی دەکەن.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی RTـی رووسی، چوار کەشتییە سەربازییەکە رۆژی سێشەممە 24/4/2018 لە دەریای رەشەوە بەرەو دەریای ناوەڕاست بەڕێ کەوتوون.



ئەو چوار کەشتییە سەربازییە بەشداریی مانۆڕ و مەشقە سەربازییە دەریاییەکان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هێرشە دەریاییەکان و ئەو هێرشانەی لە کەنارەکانەوە دەکرێن، دەکەن.
Top