رووسیا : ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌ھێز هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێ
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی شه‌نگه‌های بۆ هاوكاری، كه له پایته‌ختی چین به‌ڕێوه‌چووه، وه‌زیری به‌رگری رووسیا گوتوویه‌تی: "ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بینین، جیهان به‌ره‌و فره جه‌مسه‌ری رۆیشتووه، ده‌رفه‌تی سه‌رله‌نوێ ده‌رفه‌تی بۆ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ژموونی جه‌مسه‌ره‌كانی ره‌خساندووه و ركابه‌رییه‌كان بۆ رێبه‌رایه‌تی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی توندتر بوون".
شۆیگۆ گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگاری له هه‌ژموونی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو هۆكاره‌كان به‌كارده‌هێنێ، له‌ناویشیاندا رێگای سه‌ربازی و وڵاتانی دیكه‌ش هانده‌دات بینه ناو كێبڕكێی پڕچه‌ككردنه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: "واشنتن ئاماده‌ی هاوكارییه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه نییه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه دێرینهكانیشی، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به ده‌ق له بیروباوه‌ڕی سه‌ربازی ئه‌مریكادا هه‌یه. جگه له‌وه‌یش هه‌وڵ بۆ پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پره‌نسیپه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێكخراوی بازرگانی جیهانیی ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لێدوانی وه‌ها ده‌دات له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆی له بواری سیاسی و ئابووری نێوده‌وڵه‌تی ناگونجێت و شه‌رمیش له خۆی ناكات و له‌وانه‌یشه به رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌ربازی هه‌وڵی هه‌مواركردنه‌وه‌یان بدات".
K24 -
