حه‌سه‌ن: به گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی چاوه‌ڕواننه‌كراو هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریكا ده‌كات
ئه‌م ڕۆ شه‌ممه 21/4/2018 له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رۆحانی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ ده‌رچوون له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه گرووپی 5+1 له‌گه‌ڵ تاران ئه‌نجامیاندا گوتوویه‌تی: "ئاژانسی وزه‌ی ناوكیمان به‌ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه بۆ هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن و پێشبینیشیان ناكه‌ن" به‌ڵام ناوه‌رۆكی هیچ یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه بیانگرێته‌به‌ر.
هه‌ڕه‌شه‌كانی رۆحانی له كاتێكدایه رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه له لێواری هه‌ره‌سهێناندایه و تره‌مپ رایگه‌یاندووه به‌نیاز نییه پابه‌نبوونی وڵاته‌كه‌ی به‌و ریككهوتنهوه درێژ بكاته‌وه‌و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ئه‌گه‌ری زۆره مانگی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یه‌كی نوێ بكات، مادام نه‌توانراوه كه‌موكوڕییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستكاری بكرێت، واشنتنیش خۆی لێبكێشێتهوه یان پیوه‌ی پابه‌ند نه‌بێت.
K24 -
