عادل جوبەیر: پێشنیازم کردووە هێزێکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بنێردرێتە سعودیە

عادل جوبەیر: پێشنیازم کردووە هێزێکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بنێردرێتە سعودیە
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی پێشنیازی کردووە هێزێکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بنێردرێتە سعودیە.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت)ی سعودی، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێی بارودۆخی سووریا، یەمەن و ناوچەکەیان بە گشتی کردووە.



عادل جوبەیر هەروەها رایگەیاندووە، سعودیە پێشنیازی کردووە هێزێکی عەرەبی و ئیسلامی دروست بکرێت و بنێردرێتە رۆژئاوای کوردستان و سووریا، بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.



رۆژی سێشەممە 17/4/2018، رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە، رایگەیاند، ئەمریکا داوای لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و قەتەر کردووە هێز بنێرنە سووریا بۆ ئەوەی شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا بگرنەوە.



ئەو هەوڵە دوای ئەوە دێت، کە لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ”بەم نزیکانە“ هێزەکانی وڵاتەکەی، لە سووریا دەکشێنەوە.




باسنیوز
Top