سوپای ئیسرائیل روونکردنەوە دەدات
بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی رژێمی سووریا، بۆردومانەکە درەنگانی شەوی دووشەممە 16/4/2018 بۆ سەر فڕۆکەخانەی شەعیرات لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حمس لە سووریا ئەنجام دراوە.
دوای بۆردومانەکە، ئەمریکا رەتی کردووەتەوە سوپای ئەو وڵاتە فڕۆکەخانە سوورییەکەی بۆردومان کردبێت و سوپای ئیسرائیلیشیش رایگەیاندووە، ”ئێمە هیچ کۆمێنتێکمان بۆ ئەو هەواڵانە نییە“.
ئەو فڕۆکەخانە سەربازییە لەلایەن میلیشیا ئێرانییەکان و حزبوڵڵای لوبنانی، کە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە هاوکاریی رژێمی سووریا دەکەن، وەک بنکەیەکی سەربازی بەکارهێندراوە.
لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.
بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
