رووسیا بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی سووریا دەردەکات

 رووسیا بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر رژێمی سووریا دەردەکات
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بەیاننامەیەک لەبارەی هێرشی ئەمریکا و دوو وڵاتی ئەوروپی بۆ سەر رژێمی سووریا، دەردەکات.



سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 14/4/2018، ئەناتۆڵی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریک لە رایگەیاندووە، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا ”بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکان“ی بۆردومانکردنی بنکە و سەربازگەکانی رژێمی سووریا دەگرنە ئەستۆ.



هەروەها وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مووشەکەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا کە ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی رژێمی سووریا کران، بەهیچ شێوەیەک لە بنکە سەربازییەکانی حومەیمیم و تەڕتوس نزیک نەبوونەتەوە.



بەرەبەیانی رۆژی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بە 100 تا 120 مووشەک، سێ بارەگای دروستکردن و عەمبارکردنی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریایان بۆردومان کرد.








باسنيوز
Top