تیریزا مەی: هێرشەكەمان بۆ روخاندنی ڕژێمی ئەسەد نیە

 تیریزا مەی: هێرشەكەمان بۆ روخاندنی ڕژێمی ئەسەد نیە
شەممە تیریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رەتی كردەوە هێرشە مووشەكیەكانی وڵاتەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا و فەرەنسا، بۆ روخاندنی ڕژێمی ئەسەد بێت لە سووریا.


مەی رایگەیاند هێرشەكان تەنها بۆ لەناوبردن و راگرتنی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیاییە لە سووریا.


سەرۆك وەزیرانی بریتانیا بەیاننامەیەكی تۆماركراوی لەبارەی بەشداری وڵاتەكەی لە هێرشە سێقۆڵیەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر سووریا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە فەرمانی بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی كردووە هێرش بكەنە سەر ناوچەكانی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیایی لە سووریا.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەرسێ وڵاتی ئەمریكا، فەرەنسا و بریتانیا هێرشێكی مووشەكیان كردە سەر پێگە سەربازییەكانی رژێمی ئەسەد لە سووریا و نزیكەی 120 مووشەكیان ئاراستە كرد.




باسنيوز
Top