پۆلیس چەند زانیارییەک لەبارەی هێرشبەرەکەی مونستەر ئاشکرا دەکات
پۆلیسی ئەڵمانی چەند زانیارییەک لەبارەی هێرشبەرەکەی شاری مونستەر لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.
ئێوارەی رۆژی شەممە 7/4/2018، هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە پاسێکی بچووک خۆی بەناو هاووڵاتییاندا کێشا، چوار کەسی کوشت و 20 کەسی دیکەی بریندار کرد و دواتریش خۆی کوشت.
پۆلیسی ئەڵمانی رایگەیاندووە، رووداوەکە تیرۆریستی نەبووە و تەنیا رووداوێکی ئاسایی بووە، کە ئەو کەسە، کە ناوی (پێنس ئاڕ) بووە، دوای تووشبوونی بە کێشە دەروونییەکان، ئەنجامی داوە.
رۆژی یەکشەممە 8/4/2018، پۆلیس ئاشکرای کرد، کە لە شوقەی پێنس ئاڕدا، چەکێکی جۆری کلاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و لە رۆژی شەممەش دەمانچەیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرابوویەوە.
bas news-
