میدیاکانی ئێران: قەیرانی ئاو گەیەشتووەتە ئاستی مەترسیدار
بەپێی هەمان سەرچاوە، ڕێژەی بارانبارین لە ئێران لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە 280 میلیمەترەوە بووە بە 210 میلیمەتر و سەرەنجام ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە گەیشتووەتە 90 میلیمەتر و بەڕای کارناسانی بواری ژینگە ئاوە خەزنکراوەکان لە ئێران و ئاوی خواردنەوە لەو وڵاتە قەیراناوییە.
لەمبارەوە عیسا کەلانتەری، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دوو هەفتە لەمەوبەر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئاو لە پەیامێکدا ئاشکرای کرد لە ماوەی نیو سەدەی رابردوودا، ساڵی پێشوو یەکێک لە خراپترین ساڵە بێ ئاوەکان لە ئیران بووە. هۆشداریی ئەوەشی داوە کە قەیرانی کەم ئاوی لە ئێران کاریگەریی نەرێنیی لەسەر قەیران و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە و ئەمەش مەترسیدارە.
باسنيوز
