تورکیا.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە زانکۆیەک چوار مامۆستا کوژران

 تورکیا.. بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە زانکۆیەک چوار مامۆستا کوژران
تەقینەوەیەک لە زانکۆیەکی شاری ئەسکی شەهر، روویدا و بەهۆیەوە چوار مامۆستا گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5\4\2018، تەقینەوەیەک لە زانکۆی غازی عوسمان لە شاری ئەسکی شەهری ناوەڕاستی تورکیا رووی دا، بەو هۆیەوە چوار مامۆستا کوژراون و ژمارەی بریندارەکان دیار نین.

میدیاکانی تورکیا لە زاری پۆلیسەوە گواستویانەتەوە، کە هێرشکەرەکە دەستگیر کراوە، ئەویش یەکێک بووە لە مامۆستاکانی زانکۆیەکە.










باسنيوز
Top