کۆنفرانس نێودەوڵەتیی ئاسایش لە مسکۆ دەستی پێکرد

 کۆنفرانس نێودەوڵەتیی ئاسایش لە مسکۆ دەستی پێکرد
ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداریی نوێنەرانی 90 وڵات و وەزیرانی بەرگریی 30 وڵات، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاسایش لە مسکۆ دەستی پێکرد.

بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا کە ڕێکخەری ئەو کۆنفرانسەن، لە کۆنفرانسەکەدا جیا لە ئامادەبوونی 30 وەزیری بەرگریی وڵاتان، هاوکات نوێنەرانی 90 وڵات و دەیان کارناسی کاروباری ئەمنی بەشداره

بابەت و ناوەرۆکی سەرەکیی ئەو کۆنفرانسە دوو ڕۆژەیە، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆزیزم و شەڕی ناوخۆیی سووریا. هاوکات تاوتوێی دۆخی ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئەورووپا، ئاسیا و ئەمریکای لاتینیش لە دەستووری کاریی ئەو کۆنفرانسە دان.

ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگریی ئێرانیش سەردانی مسکۆی کردووە و دوێنێ سێشەممە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ڕووسیا دیدار و گفتوگۆی کردووە، مسکۆ و تاران بە دوو پشتیوانی سەرەکیی بەشار ئەسەد و حکوومەتی سووریا دێنە ئەژمار.









باسنيوز
Top