ئەردۆغان و پووتین بەردی بناخەی پڕۆژەی ئەتۆمی ئاککویو دادەنێن
دوای ئەوەی بە سەردانێک گەیشتنە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ڤلادیمیر پووتین پێشوازیی لێکرا و بەشداریی لە دانانی بەردی بناخەی وێستگەی ئەتۆمیی ئاککویو کرد.
پووتین بە هاوبەشی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەڕێگەی دەنگ و رەنگ، بەردی بناخەی پرۆژەکەیان دانا.
ئەردۆغان رایگەیاند، ئاککویو لە 10%ی کارەبای تورکیا دابیندەکات. گوتیشی "ئێستا سەتان گەنجی وڵاتەکەمان لە رووسیا لە بواری وزەدا دەخوێنن، دوای تەواوبووینان لە خوێندن، دەگەڕێنەوە و ئەرکیان دەخرێتەئەستۆ".
پڕۆژەی بیناسازیی وێستگەی ئاککویو لە شارۆچکەی گوڵناری سەر بە مێرسین دەستیپێدەکرێت. وێستگهكه له چوار بهش پێكدێت و 4 ههزار و 800 مێگاوات كارهبا بهرههمدههێنێت.
rudaw -
