ژمارەی دیپلۆماتکارە رووسی و رۆژئاواییە دەرکراوەکان بەهۆی سیخوڕە رووسییەکەوە
دیپلۆماتکارە دەرکراوەکانی رووسیا و ئەو وڵاتانە:
- بەریتانیا و رووسیا 23 دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئەمریکا 60 دیپلۆماتکاری رووسی دەرکردووە و رووسیاش بە نیازە هەمان ژمارە دیپلۆماتکاری ئەمریکی، دەربکات.
- کەنەدا و رووسیا چوار دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) حەوت دیپلۆماتکاری رووسی دەرکردووە و رووسیاش بە نیازە هەمان ژمارەی لایەنی بەرامبەر دەربکات.
- ئۆکراینا و رووسیا 13 دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- فەرەنسا و رووسیا چوار دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئەڵمانیا و رووسیا چوار دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- پۆڵەندا و رووسیا چوار دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- لیتوانیا و رووسیا سێ دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- مۆڵدۆڤا و رووسیا سێ دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- چیک و رووسیا سێ دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئیتاڵیا و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئوسترالیا و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- هۆڵەندا و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئیسپانیا و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئەلبانیا و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- دانیمارک و رووسیا دوو دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- هەنگاریا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئیرلەندا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- مەکدۆنیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- سوید و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- نەرویج و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- لاتڤیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- ئیستۆنیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- فنلەندا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- رۆمانیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- کڕواتیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- بەلجیکا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- چیای رەش و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
- جۆرجیا و رووسیا یەک دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
رۆژی 4/3/2018، لاشەی سێرگی سکریپاڵ و کچەکەی بەبێ هۆشی لە شەقامێکی شاری سالیزبوری لە باشووری بەریتانیا دۆزرایەوە. حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە ئەو بە گازێکی کیمیاوی هێرشی کراوەتە سەر. بەپێی دوایین زانیاریش، تا ئێستا لە حاڵەتی بێ هۆشی دایە.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە بەدواداچوون بۆ ئەو داوایەی رووسەکان دەکەن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، رازی بوونی یولیای تەمەن 33 ساڵە بە چوونی شاندی رووسی بۆ لای لە نەخۆشخانە.
هەروەک BBC رایگەیاندووە، رەوشی تەندروستیی یولیا سکریپاڵ زۆر باش بووە و جێگیرە، رەوشی تەندروستیی باوکیشی تا ئێستا خراپە، بەڵام جێگیرە.
بەکارهێنانی گازی کیمیاوی لە دژی سێرگی و یولیای کچی، بە یەکەم بەکارهێنانی ئەو چەکە لە کیشوەری ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانیی دووەم، دادەندرێت.
ئەو رووداوە بووەتە هۆی ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ رووسیا، کە تا ئێستا رووسیا و ئەو وڵاتانە دەیان باڵیۆز و دیپلۆماتکاری یەکتریان دەرکردووە.
سێرگی سکریپاڵ ئەفسەرێکی دەزگای هەواڵگریی سەربازیی رووسیا بوو. کاری بۆ دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا دەکرد و دواتر ئاشکرا بوو و دەستگیر کرا. لە ساڵی 2010 لە میانەی گۆڕینەوەی سیخوڕە دەستگیرکراوەکان، ئازاد کرا و نێردرایە بەریتانیا.
باسنيوز
