تاتڵیسه‌س و سیبه‌ل جان بۆ پشتیوانی سوپا ده‌چنه سنووری عه‌فرین
هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانانی توركیا ده‌چنه سه‌ر سنووری عه‌فرین و سه‌ردانی یه‌كه سه‌ربازییه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم تاتڵیسه‌س، سیبه‌ل جان، سه‌دا سایان، یاووز بینگۆل، مسته‌فا سانداڵ، ئاژدا پێككان، ئه‌مه‌ل موفتوئۆغڵو و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه و هه‌روه‌ها له وه‌رزشوانانیش فیكره‌ت ئۆڕمان سه‌رۆكی یانه‌ی بێشیكتاش و چه‌ند یاریزانێك و وه‌رزشوانێكی دیكه‌ش له‌نێو ئه‌و كاروانهدان كه سه‌ردانی بنكه و باره‌گا و سه‌ربازگه‌كانی هێزی پشتیوانیی سه‌رسنوور ده‌كه‌ن له عه‌فرین، كه ئامانج لێی ده‌ربڕینی پشتیوانییه بۆ فه‌رمانده‌یی سوپای توركیا.
رۆژی 20-1-2018، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونیان راگه‌یاند و هێرشیانكرده سه‌ر عه‌فرین. رۆژی 18-3-2018، سه‌نته‌ری عه‌فرین كه‌وت و رۆژی 24-3-2018، سوپای توركیا كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی عه‌فرینی راگه‌یاند.
rudaw -
