ئارسیناڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا
لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی 32ی خولی پرێمەرلیگی ئینگلتەرا ئارسیناڵ لەنێو یاریگە و هاندەرانی رووبەڕووی یانەی ستۆک سیتی بووەوە و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
دوای ئەوەی گێمی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات لە خولەکی 75 پیێر ئۆبامیانگ بەلێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ گەنەرز تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 86 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یانە لەندەنییەکەی تۆمارکرد، پاشان ئەلیکساندەر لاکازێت بەلێدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم و یانەکە سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.
بەم بردنەوەیە ئارسیناڵ بە ئەنجامدانی 31 یاریی بووە خاوەنی 51 خاڵ و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەدایە.
rudaw -
