ئه‌ردۆغان بۆ ناتانياهۆ: تۆ زۆر لاوازى
ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، (1ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018)، له وتارێكدا، كه له ويلايه‌تى ئه‌ده‌نه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركياى كرد، روويكرده ناتانياهۆ و گوتى: "تۆ زۆر لاوازى، ئێمه قه‌ڵاچۆى تيرۆريستان ده‌كه‌ين، به‌ڵام بۆ تۆ بايه‌خى نييه، چونكه تۆ ده‌وڵه‌تى تيرۆرى".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌م جيهانه‌دا، هيچ كه‌سێك تۆى به راستگۆيى خۆش ناوێت. كاردانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش له باره‌ى بڕياره‌كه‌ى قودسه‌وه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌يه‌كى روون و ئاشكرايه. به هۆى ئه‌وه‌ى چه‌كى ناووكيت هه‌يه، سه‌ره‌ڕۆ و خۆبه‌زلزان مه‌به. كاتێك پێويستيت پێى ده‌بێت، ئه‌و چه‌كه‌ت ئيش ناكات. راستگۆ به، له لاى ئێمه‌وه هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى ئه‌رێنى نابينى".
دواى كوژرانى 16 هاووڵاتى خۆپيشانده‌رى فه‌له‌ستينى به گوله‌ى هێزه ئيسرائيلييه‌كان، سه‌رۆكى توركيا ئيدانه‌ى ئه‌و كوشتاره‌ى كرد و له به‌رامبه‌ريشدا، ناتانياهۆ ئيدانه‌ى لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغانى كرد.
ناتانياهۆ له باره‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر نووسيويه‌تى: "به ره‌وشتترين سوپاى جيهان، وانه‌ى ره‌وشت له كه‌سێك وه‌ر ناگرێت ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه سوپاكه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان به هه‌ڕه‌مه‌كى بۆردومان ده‌كات".
k24 -
