له‌مه‌ودا پێویسته مانگانه بڕی 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بداته حكومه‌تی سعودیه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی.
ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد وه‌لید بن تەڵاڵ گه‌وره بازرگانی سعودیه دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌نده‌ڵی خرایه زیندانه‌وه، له‌مه‌ودا پێویسته مانگانه بڕی 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بداته حكومه‌تی سعودیه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی له‌و كاته‌ی وه‌لید بن تەڵاڵ له هۆتێلی ریتز كارلتۆن ده‌ستگیر كرابوو، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌گه‌ڵ كراوه، له ئه‌نجامدا ئه‌و سەرمایەدارە ڕازی بووه دان به هه‌موو راستییه‌كاندا بنێت، هه‌ر بۆیه ئاماده‌یی پێشان داوه به‌شێك له قازانجه‌كه‌ی كه له پرۆژه بازرگانییه‌كانی به‌ده‌ستی هێناوه، بداته حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی.
وه‌لید بن تەڵاڵ یه‌كێكه له میره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سعودیه و به یه‌كێكیش له پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان داده‌نرێت.
باسنيوز
