شەش وڵاتی دیکە مۆندیالی 2018ی ڕووسیایان بایکۆت کرد
پۆڵەندا، ئیسلەندا، دانیمارک، سوید، ئوسترالیا و ژاپۆن، ئەو شەش وڵاتەن کە حکوومەتەکانیان بایکۆتی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا بکەن.
بەریتانیا لە دوای هێرشی ڕێکەوتی 2018/3/4 کە لەلایەن سیخوڕێکی دەزگای زانیاریی ڕووسیاوە ڕووی دا، بڕیاری دا لە یارییەکانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا بەشداری نەکات و بایکۆتی کرد.
هەرچەند بەرپرسانی باڵای ئوسترالیا ڕایان گەیاندووە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، ئەو وڵاتە هەتا ئێستا بۆ بایکۆتی یارییەکانی مۆندیالی 2018 هیچ بڕیارێکی نەداوە.
بڕیارە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا ڕێکەوتی 2018/6/15 هەتا 2018/7/14 بەڕێوە بچێت.
باسنیوز
