نه‌رویج به‌نیازی داڕشتنی یاسایه‌كی تازه‌یه سه‌باره‌ت به پۆشینی نیقاب
حكوومه‌تی نه‌رویج سه‌رقاڵی دارشتنی یاسایه‌كی تازه‌یه بۆ ئه‌و مامۆستا ئافره‌تانه‌ی كه له قوتابخانه و زانكۆكاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه.
سه‌یف یه‌نسین وه‌زیری ئابووری نه‌رویج به میدیاكانی نه‌رویجی ڕاگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌مین جار وڵاتی نه‌رویج بیر له دارشیتنی یاساییه‌ك ده‌كاته‌وه كه تایبه‌ت بێت به پۆشینی نیقاب بۆ مامۆستایانی ئافره‌ت".
ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و یاسایه ته‌واو بووه ، ته‌نیا ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ده‌وێت ، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی وڵاته‌كه ره‌زامه‌ندی دا ئه‌وا هه‌ر مامۆستایه‌ك سه‌رپێچی بكات له یاساكه له كاره‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت".
میدیاكانی نه‌رویجیش ئاشكرایان كردووه كه هۆكاری ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌م جۆره له‌و وڵاته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وڵاتی نه‌رویج وڵاتێكی كراوه‌یه ، به هیچ جۆرێك ریگه نادرێت ئایین تێكه‌ڵی ئادابه گشتییه‌كان بكرێت.
bas news-
