فه‌یسبووك له 48 كاتژمێردا زیانی 9 ملیار دۆلاری به‌ركه‌وت
به گوێره‌ی هه‌واڵی وێبسایتی سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی، زیانه‌كانی مارك له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێكدا دێت له باره‌ی به‌كارهێنانی كۆمپانیای "كامبریج ئه‌نالیتیكا" بۆ شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی فه‌یسبووك، بۆ كاریگه‌ریی خستنه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016.
وێبسایته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به پێنوێنه‌كانی ملیاردێره‌كانی بلوومبێرگ و گۆڤاری فۆربس كردووه، ئێستا سامانه‌كه‌ی مارك دابه‌زیوه و له 75 ملیاره‌وه گه‌یشتووه‌ته 66 ملیار دۆلار.
وێبسایته‌كه ئاماژه‌ی به ریزبه‌ندی گۆڤاری فۆربس كردووه و به گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، مارك له چواره‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی ئه‌و دوو رۆژه لێی كه‌وتووه، دێته‌وه ریزبه‌ندی شه‌شه‌م.
رۆژێك دوای ئه‌و زیانانه‌ش، لێژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، بانگهێشتی زوكه‌ربێرگی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له باره‌ی كۆمپانیای "كامبریج ئه‌نالیتیكا" بكات، كه له ساڵی 2016دا كۆمپانیاكه، گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپدا كردووه و داتاكانی ئه‌كاونتی ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووكی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه شیكردووه‌ته‌وه، به‌بێ پرس و ئاگاداری خاوه‌نه‌كانییان.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئهسۆشهتید پرێس، كۆمپانیاكه به كۆكردنه‌وه‌ی داتای زیاتر له 50 ملیۆن ئه‌كاونتی فه‌یسبووك تۆمه‌تبار كراوه.
k24 -
