هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات 29 کەسی سڤیلی کوشت
رێکخراوە مرۆییەکان دەڵێن، هێرشەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و رووسیا بۆ سەر شارۆچکەی دووما لە غوتەی دیمەشق ئەنجامدراوە.
سوپای سووریا هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی غوتەی رۆژهەڵات لە نزیک دیمەشق لەدەست ئۆپۆزیسیۆن چڕکردووەتەوە.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا و سووریا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات زیاتر لە هەزار و 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست لە سووریا کە بە تێکڕای دەنگ پەسندکرا، حکومەتی سووریا سوورە لەسەر ئەوەی گرووپە چەکدارییەکان لە نزیک دیمەشق نەهێڵێت.
RUDAW -
