سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا دەستگیر کرا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فرانس پرێس)ی فەرەنسی، رۆژی سێشەممە 20/3/2018 پۆلیسی دادوەریی ئەو وڵاتە نیکۆڵا سارکۆزی، سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسای دەستگیر کرد.
پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە و گوێگرتن لە وتەکانی، سارکۆزی دەستگیر کردووە و تۆمەتباری کردووە بەوەی پەیوەندیی نهێنی لەگەڵ موعەممەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا هەبووە و قەزافیش هاوکاریی دارایی کردووە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە ساڵی 2007 سەرکەوتوو بێت.
نیکۆڵا سارکۆزی لە ساڵی 2007 تا 2012 سەرۆکی فەرەنسا بووە و موعممەر قەزافیش، کە بە دیکتاتۆری لیبیا ناسراوە، لە ساڵی 1969ـەوە تا رۆژی کوژرانی لە مانگی 10ـی 2011، سەرۆکی لیبیا بوو.
باسنيوز
