سوپای ئیسرائیل هەوڵێکی تیرۆریستیی حەماس پووچەڵ دەکاتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، رۆژی یەکشەممە 18/3/2018 سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، چەکدارانی حەماس هەوڵی دروستکردنەوەی تونێلێکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە نزیک ناوچەی کەرەم ئەبو سالمی لە کەرتی غەززەی فەلەستینی، داوە.
سوپای ئیسرائیل هەروەها رایگەیاندووە، هێزەکانیان توانیویانە ئەو هەوڵەی حەماس تێکبشکێنن و رێگا لە کردەی تیرۆریستی و گواستنەوەی تەقەمەنی لەلایەن ئەو رێکخراوەوە، بگرن.
حەماس بزووتنەوەیەکی چەکداریی فەلەستینیی توندڕەوە. لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپایە.
باسنيوز
