ئه‌ردۆگان دەیەوێ مارشی نەتەوەیی توركیا بیگۆڕێت
ئه‌م گوته‌یه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌نگۆی زۆری له‌ناو توركیا دروست كردووه، به تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنی توركیا و كه‌مالیسته‌كان، چونكه شیعری ئه‌و مارشه هی سه‌رده‌می ئه‌تاتوركە و هه‌ر به بڕیاری ئه‌تاتوركیش بووه‌ته مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، كه به مارشی سه‌ربه‌خۆیی ناوی ده‌هێنن.
جه‌هه‌په كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر گۆڕینی مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌ربڕی و ده‌ڵێ ده‌ست بردن بۆ ئه‌و مارشه، جێگه‌ی قبوڵ نییه و ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت سومبوله پیرۆزه‌كانی توركیاش له‌ناو ببات.
ئه‌ردۆگان داوای له چه‌ند گۆرانیبێژێكی توركیا كردووه، كار بكه‌ن بۆ دانانی ئاوازێك و شیعرێكی تازه، تا ببێته مارشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌ناو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ش ئۆرهان گه‌نجه‌بای هه‌یه، كه زیاتر له 50 ساڵه له‌سه‌ر ستایلی ئارابێسك گۆرانی ده‌چڕێت.
ئاكیف باقی نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (قه‌رار)ـی توركی، له وتاری ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی داوه، كه پێی باش نییه ئاوازی مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ئۆرهان گه‌نجه‌بای دایبنێت، چونكه زۆر عه‌یبه ئاوازی مارشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رابێسك بێت.
له توركیادا 20 ملیۆن كورد هه‌ن، به‌ڵام مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكات، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌ك ناسیۆنالیستانه‌یه، شاعیر له نه‌ته‌وه‌ی تورك زیاتر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری به لاوه گرنگ نه‌بووه. لەمبارەیەوە ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا و دۆستی كورد، چه‌ندین جار گوتوویه‌تی "غه‌درێكی گه‌وره‌یه مارشی نه‌ته‌وه‌یی تورك به منداڵانی كورد بڵێنه‌وه".
جارێ دیار نییه ئاخۆ ئه‌ردۆگان ئه‌گه‌ر توانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بگۆڕێت، ئه‌مجاره‌ش كورد فه‌رامۆش ده‌كات و له شیعره تازه‌كه‌دا گوزارشت له كورد ده‌كرێت كه دووه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه له توركیا یان نا.
ئه‌گه‌ر مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا بشگۆڕدرێ، ئه‌سته‌مه ئه‌مجاره‌ش گوزارشت له كورد بكرێت، چونكه ئاكپارتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ تێپه‌ڕاندنی مارشی نه‌ته‌وه‌یی، پێویستی به ده‌نگی مه‌هه‌په‌یه، مه‌هه‌په‌ش ده‌نگ به مارشێك نادات گوزارشت له كوردیش بكات له پاڵ تورك.
شیعری مارشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئاكیف ئاكسۆیه‌وه نووسراوه، كه له ساڵی 1873 له‌دایك بووه و له ساڵی 1936 كۆچی دوایی كردووه.
باسنيوز
