تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند

 تەقینەوەیەکی بەهێز پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند
میدیاکانی ئەفغانستان ئاشکرایان کردووە، بەربەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقیوەتەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (افق) ئەو ئۆتۆمبێلە ئەمڕۆ شەممە 2018/3/17 لە ناوچەی "پولچەرخی)ی کابول ڕووی داوە کە تێیدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان خەڵکی سڤیل بوون.



بە گوتەی نوسرەت ڕەحیمی، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ئاشکرای کردووە، هێشتا لەبارەی وردەکاری و ڕێژەی زیان و قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە زانیاریی زیاتر لەبەردەست نییە.



هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقێنەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ.




باسنیوز
Top