بەریتانیا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا سڕکرد

 بەریتانیا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا سڕکرد
حکوومەتی بەریتانیا بڕیاریدا سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی ڕووسیادا سڕبکات و دیپلۆماتکارەکانی ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەربکات.

تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەرتانیا لەمیانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕای گەیاند: "گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی رووسیا دەستی هەبووە لە کوشتنی سیخوڕەکەی خۆی لە لەندەن".

مەی گوتیشی: "بۆیە تەواوی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ رووسیا سڕ دەکەین و 23 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتەش لە لەندەن دەردەکەین".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا بەشداری مۆندیالی 2018 ناکات کە وابڕیارە ئەم هاوینە لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوەبچێت.










باسنيوز
Top