تاڵیبان لە ئەفغانستان شارێکی دیکەیان کۆنترۆڵ کرد

 تاڵیبان لە ئەفغانستان شارێکی دیکەیان کۆنترۆڵ کرد
بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەیی ویلایەتی "فراه"ی ئەفغانستان، شاری "ئەنار" کەتووەتە دەست گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئەفغانستان، ناسر میهری گوتەبێژی هەرێمی "فراه" ڕای گەیاندووە: "پاش چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادان، شاری "ئەنارە" لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ کراوە".

سەرچااوەکان باس لەوە دەکەن پاش کۆنترۆڵکردنی شارەکە گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان دەستیان کردووە بە ئاگردانی هەندێ شوێن و ئەمەش بووەتە هۆی ترس و هەڵاتنی هاووڵاتیان.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە چەند هەرێمێکی باشوور و باکووری ئەفغانستان چەند شارێکی دیکە کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیبان.










باسنيوز
Top