كلیچدارئۆغلو: به‌ڵێن دەدەم توركیا لە دەست ئەم دیكتاتۆره رزگار بكه‌م
كه‌مال كلیچدارئۆغلو له وتاره‌كه‌یدا باسی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019ی توركیا كرد و ئاشكرای كرد وه‌كو جه‌هه‌په ئاماده‌كاری زۆر باشیان كردووه و به ته‌واوی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده كردووه.
گوتیشی "به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م له هه‌ڵبژاردنی 2019ی سه‌رۆكایه‌تی، له‌م دیكتاتۆره‌ی ئێستە رزگارتان ده‌كه‌م، به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی دیكتاتۆره‌كان ده‌ده‌ین".
جه‌هه‌په ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا بچێته ناو هاوپه‌یمانییه‌وه، تا له هه‌ڵبژاردنی 2019 بتوانن به هه‌ردوو پارت یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت بۆ ركابه‌ری ئه‌ردۆگان.
باسنيوز
