پەرلەمانی چین ماوەی سەرۆکایەتیی شی جین پینگ تا هەتایە درێژ دەکاتەوە

 پەرلەمانی چین ماوەی سەرۆکایەتیی شی جین پینگ تا هەتایە درێژ دەکاتەوە
پەرلەمانی چین بە دەنگی نزیکەی کۆی هەموو دەنگەکانی، ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆکی وڵاتەکەی تاهەتایە درێژ دەکاتەوە.

رۆژی یەکشەممە 11/3/2018، پەرلەمانی چین کۆ بووەتەوە و لە کۆی دوو هەزار و 987 پەرلەمانتار، دوو هەزار و 958 پەرلەمانتار دەنگیان بە لابردنی بڕگەی دیاریکردنی دوو خول بۆ سەرۆکی وڵات لە دەستووری چین، دا.

بە لابردنی ئەو بڕگەیەی دەستووری چین، رێگا بۆ شی جین پینگی سەرۆکی ئێستای چین خۆش دەبێت تاهەتایە وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە بمێنێتەوە.










باسنيوز
Top