باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە كرایەوە

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە كرایەوە
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە رایگەیاند، دەرگای باڵیۆزخانەكەیان دەكەنەوەو بەردەوام دەبنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ باڵیۆزخانەكە داخرا بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە.

دەیڤد جێنەر، وتەبێژی باڵیۆزخانەكە ئاماژەی بەوەكردووە، "لە ڕۆژی چوارشەممەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە بەشێوەیەكی ئاسایی كارەكانی دەكات، هەموو خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكات".

جێنەر وتیشی، "سوپاسگوزاری پشتیوانی بەردەوامی پۆلیسی توركیا دەكەین لە پاراستنی ئاسایشی دامەزراوەكانمان و كارمەندەكانماندا".


خەندان
Top