رووسیا: ئه‌مریكا له سووریا تیرۆریسته‌كان ده‌پارێزێ
فومین له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی رووسی گوتوویه‌تی: "ناتوانین به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به "ناوچه‌ی ئه‌منی" ناوده‌برێت نیگه‌ران نه‌بین كه به دریژایی 55 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی ته‌نه‌ف له سنووری سووریا و عێراق، له كاتێكدا ئه‌مریكا له‌و ناوچانه‌دا به‌كرده‌یی تیرۆریسته‌كان ده‌پارێزێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "له‌و ناوچانه‌دا تیرۆریسته‌كان پڕچه‌ك ده‌كرێن و پیلان بۆ هێرشه‌كان داده‌نرێت و له‌وێوه ده‌رده‌چن بۆ جێبه‌جێكردنی چونكه پارێزراون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و هێزه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ن".
فومێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌مریكییه‌كان بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی كاروانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و ناهێڵن بگه‌نه خیوه‌تگاكانی ده‌وروبه‌ری ته‌نه‌ف، به‌و هۆیه‌شه‌وه ره‌وشی مرۆییان به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات.
ناوه‌ندی رووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا، مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو رایگه‌یاند: "سوپای ئه‌مریكا 55 كیلۆمه‌تری له ده‌وروبه‌ری بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی داخستووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 50 هه‌زار ئاواره گیریان خواردووه‌و له هاوكارییه مرۆییه‌كان بێبه‌ش بوون".
مۆسكۆ پێشنیازی بۆ واشنتن كرد تا پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ئاواره‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ته‌ئكیدیان له‌و پرسه نه‌كردووه‌ته‌وه تا كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان بگه‌نه ناوچه‌كه.
K24
