ژنە کارمەندێکی باڵای کۆشکی سپی دەستی لەکار کێشایەوە
ژنە کارمەندێکی باڵای کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) دەستی لەکار کیشایەوە.
هۆپ هیکس، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی و یەکێک لە راوێژکارە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا لێکۆڵینەوەی لەبارەی دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، لەگەڵ کراوە.
دوای ئەو لێکۆڵینەوە، هۆپ هیکس لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 28/2/2018 بەبێ دیاریکردن و ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی هۆپ هیکس، دۆناڵد ترەمپ لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپیدا رایگەیاندووە، ”هۆپ ژنێکی نایاب بوو، کارێکی زۆر باشی کرد“، لە بەرامبەردا ئەو ژنە رایگەیاندووە، ”ناتوان وشەیەک بدۆزمەوە بۆ سوپاسکردنی ترەمپ“.
هەروەها سارە ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، دەست لەکارکێشانەوەی هۆپ هیکس هیچ پەیوەندیی بە لێکۆڵینەوەکەی کۆنگرێسی ئەمریکاوە نەبووە.
bas news-
