حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق له سه‌نعا
كه‌ناڵى ئاسمانیی (عه‌ره‌بییه) بڵاوی كرده‌وه، كه میلیشیا حووسییه‌كانى نزیك له ئێران، له پایته‌ختى یه‌مه‌ن، به‌رده‌وامن له هێرش و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باره‌گا و موڵك و كه‌ره‌سته‌كانى باڵیۆزخانه و نێرده دیپلۆماتییه‌كان له سه‌نعا، دواهه‌مینیان هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى عێراق بووه.
دواى هێرشه‌كه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌مه‌ن، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتی: "هێرشكردنه سه‌ر نێرده دیپلۆماتییه‌كان، سیاسه‌تێكى به‌رنامه بۆداڕێژراوه كه له‌لایه‌ن میلیشیا كوده‌تاچییه‌كانه‌وه پیاده ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه:"ئه‌و هێرشانه ئاماژه‌ى نه‌مانى ڕه‌وشت و به‌هاكانه لاى ئه‌و میلیشیایانه كه ناتوانن له‌و ئاسته نزمه په‌ره به‌خۆیان بده‌ن و له داب و نه‌ریته دیپلۆماتییه‌كان و ڕێزگرتن له میوان، بگه‌ن".
باسنيوز
