ئه‌گه‌ری گۆڕینی وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا له ئارادایه
سویلو دوێنێ یه‌كشه‌ممه، له ناوچه‌ی ئۆرتاهیسار له‌گه‌ڵ باڵی گه‌نجانی ئاكپارتی كۆبووه‌وه، له‌وێ وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌و وتاره‌ش مقۆمقۆی له‌ناو خه‌ڵك و میدیاكاندا دروست كرد، به‌وه‌ی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی ده‌كێشێته‌وه.
سویلو گوتی "لێره ده‌ڕۆین، ره‌نگه ئیتر نه‌مبیننه‌وه. هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوه‌تی كردم كه ببمه وه‌زیری ناوه‌خۆ، به هه‌موو توانا و دڵسۆزییه‌وه كارم كردووه و هیچ منه‌تێكیشم به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌كردووه".
ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی، له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، سویلو له ماوه‌یه‌كی نزیكدا واز له پۆستی وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا ده‌هێنێت، وتاره‌كه‌شی پێمان ده‌ڵێ بێزاره و ده‌یه‌وێت بڕوات.
ماوه‌ی 6 مانگ ده‌بێت، ده‌نگۆی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سوله‌یمان سویلو بڵاو بووبووه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ئه‌ردۆگان ریفۆرمی له‌ناو ئاكپارتیدا كرد و چه‌ندین سه‌رۆك شاره‌وانی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه.
باسنيوز
