"شاى قومار" تێچووى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا بۆ ئۆرشه‌لیم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
به‌رپرسانى كۆشكى سپی تاوتوێی پێشنیازى ملیاردێرێكى ئه‌مریكی ده‌كه‌ن بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنى تێچووى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئیسرائیله‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم.
ڕۆژنامه‌ى (زه تایمز)ى ئه‌مریكی بلاویكرده‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات، كه ئایا ئه‌و پاره‌به‌خشینه‌ى "شیڵدۆن ئه‌دیلسۆن" خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك له گازینۆ به‌ناوبانگه‌كان، وه‌رده‌گرێت.
ملیاردێره‌كه، ڕایگه‌یاندووه، بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم، هه‌موو تێچووه‌كه‌ى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ئه‌دیلسۆن كه به"شاى قومار" ناسراوه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین به‌خشنه‌رانى پارتى كۆمارى ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك یه‌كێكه له‌وانه‌ى پشتیوانى له‌گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه ده‌كات.
به‌پێ ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، واشنتۆن به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان بۆ گونجاوترین شوێن بۆ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ئۆرشه‌لیم، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه باڵیۆزه‌كه و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌كارمه‌ندان، باره‌گایه‌كی بچووك له گه‌ڕه‌كى ئه‌رنۆنا له ئۆرشه‌لیم ده‌كه‌ن به شوێنى مانه‌وه‌یان تا ئه‌وكاته‌ى بیناى باڵیۆزخانه‌كه ته‌واو ده‌بێت، هاوكات كارمه‌ندانى تر‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ش له ته‌ل ئه‌بیب ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، دوێنێ هه‌ینى ڕایگه‌یاند، هاوكات له‌گه‌ڵ حه‌فاته‌هه‌مین شاڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل، له مانگى ئایارى داهاتوو، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌گوازنه‌وه.
bas news-
